بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «عەبباس زەیدی» لە ئەندامانی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی «حەشدی شەعبی» لە بەغدا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ئەمریکا کۆنترۆڵی ھەرێمی ئاسمانیی عێراقی بە دەستەوەیەو لە ھێندێک لە ناوچەکاندا لە ئاراستەی پشتگری کردن لە تیرۆریزم خەریکی جم و جوڵە.
«زەیدی» بە دەربڕینی ئەمەی کە لەوانەیە ئەمریکاو یان ناتۆ بە نیازی کردنە ئامانجی بنکە ئاسایشتییەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکاندا بێت، وتیشی: ئەمریکا لە ھەوڵی ئەوەدایە کە تاقمە تیرۆریستییەکان لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە بگوازێتەوەو ھێندێک بۆشایی لە ناوچە تایبەتییەکاندا بقۆزێتەوە. ئەمریکا ھەروەھا لە چەکدارانی تیرۆریست بۆ بەردەوام کردنی ھێرشە تیرۆریستییەکانیان پشتگری دەکات.
پێشتر «جەبار مەعمور» سەرۆکی یەکێتیی زانایانی موسڵمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بوو کە بە پێی زانیارییە ئاسایشتییەکان نزیکەی سەدی ٨٥ی ئەو چەک و چۆڵانەی کە تاقمی تیرۆریستیی داعش بەکاری دێنێ، ئەمریکییە.
342/